ترەمپ: بایدن كەسێكی شكستخواردووە

بایدن و ترەمپ

سەرۆكی ئەمریكا هێرشێكی توندی كردە سەر جۆ بایدنی ڕكابەری و بە “سیاسییەكی شكستخواردوو” ناوی بردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم بەكاتی هەرێمی كوردستان، دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكان بۆ دووبارە بوونەوەی بە سەرۆكی ئەو وڵاتە لە تویتێكدا نوسیویەتی، “بایدن سیاسییەكی شكستخواردووە، دەیەوێت كارەكانتان بۆ چین بنێرێت، لەكاتێكدا خێزانەكەی خۆی ملیۆنان دۆلاری دەستدەكەوێت لە حزبی شیوعی چینی”.

لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا ترەمپ دەڵێت، “ئەگەر بایدن بیباتەوە ئەوا چین دەبێتە خاوەنی ئەمریكا، ئەگەر من بیبەمە ئەوا تۆ دەیبەیتەوە ئەمریكا دەیباتەوە”.

ئەو هێرشانەی ترەمپ بۆسەر جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان هاوكاتی نزیكبوونەوەیە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كە بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مه‌درید ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر مونشنگلادباخدا کرد و سیتی و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون

بابەتی دواتر

ڕاوێژكارێكی خامنەئی: ئەمریكا بەنیازی دابەشكردنی عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 79 دۆلار…
Total
0
Share