دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەو حزبە دەڵێت، بەشداریی حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەین.
لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوودا هاتووە، “كۆبوونه‌وه بڕیاری دا كه یه‌كگرتوو به‌شداری له‌و كابینه‌یه‌دا ناكات و هاوكات خه‌بات و به‌رگریكردنی له مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ و نایبه‌ستێته‌وه به به‌شداربوون و وه‌رگرتنی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبیی خۆی له حكومه‌تى ناوه‌ند”.
یەکگرتووی ئیسلامی ڕاشیگەیاندووە، “جەختمانکردووەتەوە له سه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر گرانبوونی بێسنووری نرخی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاوڵاتییان و پشتیوانیی خۆشمان بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست دەردەبڕێن و داوادەکەین هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم داوا ڕه‌واكانیان بۆ دامه‌زراندن جێبه‌جێبكات”.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە هەڵبژاردنی 10ی ئەم مانگەدا، چوار کاندیدی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و دوو لە کاندیدە سەرکەوتووەکانی لە بادینان بوون.