پوختەی قسەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دووەمین دیداری یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دووەمین دیداری یەکێتیدا قسەیکرد و پوختەی قسەکانی ئەمانەی خوارەوەن:

– یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوە بەناوبانگە بۆچوونی جیاوازی تێدایە و دەتوانین سوود لەو بۆچوونانە ببینین.

– دیداری یەکێتی بۆ کۆکردنەوەیە نەک جیاکردنەوە، بۆیە کە باسی گۆڕانکاری و گەنجبوونەوە دەکرێت، هیچیان زیان بە کادرەکان ناگەیەنن.

– چەند حزبێک هەیە کە لە سەرەوە بڕیاردەدرێت، لەوانەیە کادرەکانی بەدڵیان نەبێت.

– لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بووین و دەنگمان زیادیکرد، بەڵام من بە ئەنجامەکان رازی نیم و دەبێت هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێشتر بچین.

– لە دهۆک حزبێکی کوردستان زیاتر لە سەددام حسێن دەنگی هێنا، نەتەوە یەکگرتووەکان شایەتی ئەوەن.

– رێبازی مام جەلال پیرۆزە، ئێمە دەبێت هەوڵبدەین بەرنامەکەی جێبەجێبکەین، ئەم دۆخی ئابوری و ئەمنییەی ئێستا رێباز و بەرنامەکەی مام جەلال نییە.

– ئەگەر بەرنامەکەی مام جەلال جێبەجێبکەین، ئەو کوردستانەمان دەبێت کە هەزاران ساڵە هیوامان پێی خواستووە.

– نەمانتوانیوە وەک پێویست ماددەی 140 جێبەجێبکەین، بەڵام رۆژانە تیمەکەمان خەباتی بۆ دەکەن.

– یەکێک لە گرنگترین پرۆژەکانی یەکێتی هێنانی گەنجە بۆ ناو حزبەکە، گەنجی ئێستا زۆر زیرەکن.

– بەرنامەی یەکێتی ئەوە نییە یەکێک شوێنی یەکێکی دیکە بگرێت، بەڵکو بەرنامەمان ئەوەیە بەیەکەوە وەک تیم ئیشبکەین.

– یەکێتی لە گۆڕانکاری ناترسێت و هیچ شتێکمان وەک حزبەکانی دیکە نییە، حزبی تر هەیە ئێستاش بانگەشەی هەڵبژاردنیان وەک ساڵی 1991ـە.

– کەس پێشبینیی ئەوەی نەدەکرد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان یەکێتی لە هەموو حزبەکان بباتەوە، بەڵام ئێمە پێشبینیی ئەوەمان دەکرد.

– لە سلێمانی هەر شتێک روودەدات، سەرەڕای ئەو هەموو حزب و رێکخراوە، دێن لە دەرگای یەکێتی دەدەن.

– ئەوە یەکێتییە لە بەغداد قسەی دەیخوات، حکومەت وەفد لەدوای وەفد دەنێرێت ناتوانن پێشبکەون، کاک قوباد بەتەنها دەچێتە بەغداد دوور لە راگەیاندن، دێتەوە مووچە دەنێردرێت.

– هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵبژاردنی ئێمەیە.

– من ئەمڕۆ لە کاتی هەڵبژاردن توندترم بەرامبەر پارتی و یەکێتی کەمێکیش تەنازول ناکات بۆ مافەکانی خۆی و کوردستان.

– گفتوگۆ لەگەڵ بەرامبەر و دوژمن دەکرێت، نەک لەگەڵ هاوڕێ.

– لە هەڵمەتی هەڵبژاردن زۆر توند قسەم کرد، بەڵام هەرگیز وەک ئەوان نەمانگەیاندە جوێندان.

– ئامادەم 20 جاری دیکەش بچمە هەولێر و لەگەڵ کاک مەسرور دابنیشم، تا حکومەتێک پێکبهێنین کە بتوانین وەک پێویست خزمەتی میللەتەکەمان بکەین.

– گفتوگۆکانی ئێمە و پارتی لەسەر پرەنسیپی حکومڕانی بووە.

– ئەگەر رێککەوتنێک نەبێت لەسەر پرەنسیپە سەرەکییەکانی حکومڕانی، هیچ گرنگییەکی نییە چەند وەزیرت هەبێت.

– ئەگەر نەمانتوانی وەک پێویست خزمەتی میللەتەکەمان بکەین و چەند لایەنێک نەتوانێت بیروبۆچوونی خۆی دەرببڕێت، بژاردەی زۆرمان هەیە و لە هیچ بژاردەیەک ناترسین کە بۆ میللەت و حزبەکەمان باشبێت.

– لە کوردستان تەنیا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوردایەتی دەکات و دەستی لە خوێنی هیچ کوردێکدا نییە و هەرگیزیش نایبێت.

– چەند برادەرێک کە لەناو یەکێتی بوون و ئێستا دوورن لەم حزبە، بە خیانەت کەرکوکیان فرۆشت.

– هیچ حزبێک نییە وەک ئێمە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی باشبێت، تاکە حزبین لە دونیا سەرۆکی حزبەکە رووبەڕوو لەگەڵ لاڤرۆڤ دابنیشێت.

– لەگەڵ ترەمپ کەمێک لە یەکتر دەچین.

– حکومەتی ئێستای ئەمریکا لە بڕیاردان ناترسێت، بۆیە دەتوانین دۆخی خۆمانیان تێبگەیەنین، ئەمە هەلێکی باشە بۆ ئێمە.

– ئەمڕۆ دۆخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆر باشە و ساڵ بە ساڵ باشتریش دەبێت.

– یەکێتی ژنی بەهێز، بڕیاردەر و شەڕکەری هەبووە و هێندەی پێویستیمان بۆ گەنج، پێویستمان بە ژنیش هەیە.

– دەبێت کەشێک دروستبکەین، خەڵک کە ویستی بازرگانی بکات بێتە سلێمانی.

– هیچ شوێنێک نییە وەک کوردستان و بەتایبەت سلێمانی کە زیاد لە ٪95ـی تاوانەکان بدۆزرێتەوە و رێوشوێن بگیرێتەبەر.

– دادگا دەبێت سەربەخۆ بێت، ئەوەی کە لە هەندێک پارچەی کوردستان روودەدات خەڵک شەرمی لێدەکەن.

– حزب نییە لە دونیادا بەقەد یەکێتی خزمەتی خەڵکی کردبێت.

– ئێمە لە داعش، چەکی سەدام و بۆمببارانکردن ناترسین، ئێستا لە دوو قسەی ئەو کەسانە دەترسین کە لە یەکێتیدا نەماون؟

– با لەم هەڵبژاردنە هەموو نەیارەکانمان بدەین بە زەویدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە
هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2021، دەبوایە ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە لەهەرێمی…
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بە هەموو شێوەیەك دژی بەرزبوونەوەی نرخی كارەباین لە سیتییەكاندا

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هەموو شێوەیەك دژی بەرزبوونەوەی نرخی كارەباین لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەکاندا و لەگەڵ لیژنەی…
Total
0
Share