فەرمی.. بەرشلۆنە ڕۆناڵد كومانی دوورخستەوە

یانەی بەرشلۆنە بەشێوەیەكی فەرمی دەركردنی ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی لە پۆستی ڕاهێنەری یانەكە ڕاگەیاند.

بەرشلۆنە لەدوایین یاریدا بە گۆڵێكی بێبەرامبەر بە یانەی ڕایۆ ڤاییكانۆ دۆڕا و دابەزی بۆ پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیی خولی ئیسپانیا.

هەر دوای كۆتاییهاتنی یانەكە، ئیدارەی بەرشلۆنە دوورخستنەوەی كومانی ڕاهێنەری لە پۆستەكەی بڵاوكردەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كومان چاوی بە یاریزانەكان بكەوێت و ماڵئاواییان لەگەڵ بكات.

بەرشلۆنە لەخولی ئیسپانیا 15 خاڵی هەیە و لە 10 یاریدا چوار بردنەوە و سێ شكست و سێ یەكسان بوونی تۆماركردووە.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ئەنچلۆتی پاش یەكسانبوونی ڕیاڵ لەگەڵ ئۆساسۆنا

بابەتی دواتر

چاڤی هێرناندێز دەبێتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share