بافڵ تاڵەبانی: لەناو خەڵکەوە حزبایەتی دەکەینە داینەمۆی پێشخستنی زیاتری ئەزموونەکەمان

هاوسەرۆكی یەكێتی و باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا

هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق و كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم كۆبووەوە و ڕایگەیاند، دەمانەوێت وەک کورد بە یەک وەرەقەی سیاسی بچینە بەغداد و ئەوەشی وت، “دەمانەوێت لەناو خەڵکەوە حزبایەتی بکەینە داینەمۆی پێشخستنی زیاتری ئەزموونەکەمان”.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە مارتن یێگەر، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق و کلێمێنس زێمنتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی روئیای یەکێتی بۆ قۆناغی دوای ھەڵبژاردن لە عێراق خستەڕوو و ڕایگەیاند، لەسەر ھێڵێکی نیشتمانی و نەتەوەیی ستراتیژێکی نوێی کوردستانی دادەڕێژین و دەمانەوێت وەک کورد بە یەک وەرەقەی سیاسی بچینە بەغداد و داکۆکی لە مافە دەستووریی و نەتەوەییەکانمان بکەین و حکومەتێک بنیادبنێین کە بتوانێت خزمەتگوزاری، چاکسازی ڕیشەیی، بنەبڕکردنی گەندەڵی و بەگژداچوونەوەی بیری توندرەویی، نەتەوەیی و مەزھەبی بکاتە سەرمەشقی ئەرکەکانی و لەسەر بنەمای یەکسانی و ھاوڵاتیبوون خزمەت بکات و دوور لە ئەجێندای سیاسی بەرنامەکانی جێبەجێبکات.

ھاوسەرۆکی یەكێتی لەسەر کێشەکانی کەرکوک، ناوچە دابڕێندراوەکان و بۆشایی ئەمنی لە ھەندێ ناوچەی عێراق ڕوونکردنەوەی دایە وەفدی میوان، بە تایبەت ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان ھەرێم و عێراق، ھێزە ئەمنییەکانیشی بە فاکتەری ئاسایش و ئارامی لە سنوورەکە لەقەڵەمدا و وتی، “لای یەکێتی کەرکوک قودسی کوردستانە و لە ئەولەویەتی خەباتی حزبی و سیاسیمانە کە خزمەتی زیاتری شارەکە بەبێ جیاوازی بکەین و دەمانەوێت گیانی پێکەوەیی و یەکتریقبوڵکردن بپارێزین و ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیان پێشکەش بکەن، ھەر لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتی گۆڕانکاری لە ئەرکە حزبییەکانی لە کەرکوک کردووە و لە داهاتوو زیاتر لەگەڵ کەرکوکییەکان دەبین و خزمەتی زیاتریان دەکەین”.

سەبارەت بە ژیانی حزبی یەکێتی و قۆناغی ریشەیی گۆڕانکاریی و بەخۆداچوونەوە و ڕێکخستنەوە لەسەر ئاستی ئۆرگانەکان بافڵ تاڵەبانی وەفدی میوانی بەرچاوڕوونکرد لەسەر ھێڵە گشتییەکانی گۆڕانکاری و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، سەردەمی فرە بڕیاری و کێشەی تەداخولکردن لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ڕێکخراوەیی و سەرکردایەتیکردن کۆتایی ھات، دەبێت یەکێتییەکەمان یەکێتییەکی پتەو، خاوەن ئۆرگانی کاریگەر، کارا، خزمەتگوزار و چالاکتر ئەرکە بنچینەییەکان رایی بکات و ئاشکراشیکرد “لەم وێستگەی خەباتەدا خۆمان ئامادە دەکەین بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و باشترکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدان تا بتوانین ھەڵەکان ڕاستبکەینەوە و لەناو خەڵکەوە حزبایەتی بکەینە داینەمۆی پێشخستنی زیاتری ئەزموونەکەمان”.

ھەر لەمیانی دیدارەکەدا ھاوسەرۆکی یەكێتی وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا ھیوای خواست ھاوکاری زیاتربێت بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا بەجۆرێک خزمەتی زیاتر بە بەرژەوەندییەباڵاکان بکات.

دیدارەكە بە ئامادەبوونی شاڵاو عەلی عەسکەری و ئەمین بابە شێخ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

ئایا ئەنجامەکە ڕاستە؟ لیستی براوەکانی باڵۆندۆر دزەی پێکرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران: مۆڵەت بدرێتە ئەوانەی ئامادەن سوتەمەنی بە نرخی گونجاو هاوردە بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە و ناتوانرێت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێبكەن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
زیاتر ببینە

ئەنجامەكەت وەربگرە

ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی دوازدە ڕاگەیەنرا. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە…
Total
0
Share