ئایا ئەنجامەکە ڕاستە؟ لیستی براوەکانی باڵۆندۆر دزەی پێکرا

نووسراوێکی نافەرمی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی-ی پۆڵەندی ئەستێرەی بایرن میونشن بووەتە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر.

نووسراوە بڵاوکراوەکە لیست و ڕیزبەندیی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی تێدایە، وەک دەردەکەوێت ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی-ی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 627 خاڵ لە دەنگی ڕۆژنامەنووسان، توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

هەروەها لیۆ مێسی-ی ئەفسانەی ئەرجەنتینی، بە کۆکردنەوەی ڕێژەیەکی کەمتری خاڵ، توانیویەتی پلەی دووەم بگرێت، هەروەها پلەی سێیەم بۆ کەریم بنزیمەی فەرەنسیی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە.

نووسراوەکە لەلایەن کەسێکی نەناسراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسە خۆی وەک کارمەندێکی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ناساندووە، کە ڕیکخەر و پێشکەشکاری خەڵاتەکەیە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

جێی ئاماژەبۆکردنە، هەفتەیەک زیاترە دەنگدانی 80 ڕۆژنامەنووسی جیهانی بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر دەستیپێکردووە، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەنگدانەکە ڕابگیرێت و کۆکردنەوە بۆ ڕێژەی دەنگەکان بکرێت.

 

بابەتی پێشتر

ڕێباز حەملان: تا كۆتایی ئەمساڵ مووچە لەكاتی خۆیدا و بێ لێبڕین بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: لەناو خەڵکەوە حزبایەتی دەکەینە داینەمۆی پێشخستنی زیاتری ئەزموونەکەمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share