بۆچی دی یۆنگ لە یارییە گەورەکاندا هیچ کاریگەرییەکی نییە؟

ئەستێرەی هۆڵەندی-ی یانەی بەرشلۆنە، فرینکی دی یۆنگ لە ڕووبەڕووبوونەوەی کلاسیکۆ و یارییە گەورەکاندا هیچ جیاوازییەکی دروست نەکردووە، ئەوەش بووەتە جێی پرسیاری هاندەران و ڕۆژنامەنووسان.

هاندەرێک بەناوی جۆشوا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، “گوێ بەوە نادەم کێ بە بۆچوونەکانم بریندار دەبێت، بەڵام دی یۆنگ هیچ کاریگەرییەک لە یارییە گەورەکاندا دروستناکات”.

فرینکی لەو كاتەوەی بەبڕی 89 ملیۆن یورۆ درێسی بارسای پۆشیوە، 104 یاریی کردووە، ئەو نرخەش کاریگەریی لەسەر بیرکردنەوە و چاوەڕوانیی هاندەران دروستکردووە.

داتاکانی فرینکی لە یارییە گەورەکاندا

ژمارە و داتاکانی ناوەندکاری هۆڵەندا لە یارییە گەورەکاندا جێی تێڕامانە، سێ جار کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە، گۆڵ و ئەسیستی تۆمارنەکردووە.

بەهەمان شێوە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، لە سێ ڕووبەڕووبوونەوەدا هیچ کاریگەرییەکی نەبووە.

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش بەرامبەر یانە گەورەکانی وەک بایرن میونشن، یوڤانتۆس یاریی کردووە، هاندەران بەبیریان نایەت لە هیچ یەکێک لەو یارییانەدا وەک پیاوی یارییەکان دیاریکرابێت.

هۆکار چییە؟

دی یۆنگ یاریزانێکی بەتوانایە، بەدرێسی ئەیاکس ئەمستەردامەوە بەرامبەر یانە گەورەکان باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، بەپێچەوانەی یانەی بەرشلۆنەوە.

چەندین هۆکار هەیە لەم وەرزە و وەرزەکانی ڕابردوو نەیتوانیوە تواناکانی دەربخات، یەکێک لەو هۆکارانە، یاریکردنی بووە لە پێگەیەکی دیکە کە زیاتر ئەرکی بەرگریکردنی پێبەخشراوە.

هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە، لە بارسا ئەرکی زیاتری پێدراوە و ئەو ئەرکانەشی وەک سەربازی ون جێبەجێدەکات.

بابەتی پێشتر

هالاند تاوەکو 2022 یاریناکات

بابەتی دواتر

عێراق.. وشكەساڵییەكی دیكە هەڕەشەكانی گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر خۆراك نیشاندەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دوو کلاسیکۆ دەبینن

ئەمڕۆ شەممە، یاریگاکانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا دوو ڕووبەرووبوونەوەی بەهێز بە خۆیانەوە دەبینن. لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆی خولی…
Total
0
Share