شەپۆلێكی بەفر و باران سەرمایەكی توند روو لە هەرێم دەكات

سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی رایگەیاند، قۆناغی دووەمی شەپۆلەكە دەستپێدەكات، كە شەپۆلی سەرمای توندە لەگەڵ بەفربارینی ناو بە ناو لە زۆربەی ناوچەكان بە بەشێكی زۆری گەرمیانیشەوە.

دەشڵێت، “لە سبەی شەممەوە قۆناغی دووەم دەستپێدەكات، سەرەتا ئەگەری بڕێكی كەم باران هەیە، دواتر لە كاتەكانی ئێوارەوە تۆپەڵەهەوای سارد و بەفربارینی ناو بە ناو لە تەواوی ناوچە كوێستانییەكان دەستپێدەكات، رۆژی یەكشەممە و دووشەممە لوتكەی كاریگەريی شەپۆلە سەرماكەیە و بازنەی بەفربارین فراواندەبێت بۆ بەرزیی 200مەتر لە ئاستی دەریا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەو دوو رۆژەدا لە هەر ناوچەیەك هەوری پێویست هەبێت ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو و بە تایبەت لە شەواندا دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سالار مەحمود: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی دەگەیەنێت

لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوپاسی هەڵوێستی شێخ قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەم بۆ پاڵپشتیکردنی قەوارەی دەوڵەتی عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی قەیس خەزعەلی بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share