ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ماڵی نوری مالیكی

کۆبوونەوەی لایەنە شیعەكان لە ماڵی نوری مالیکی کۆتـاییهات و ئەو لایەنانەش یەکدەنگ بوون لەسەر ئەوەی ڕێگە بەهیچ گرژیەک نەدرێت و سوربوونی خۆیشیان لە ڕەتكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن دووپاتكردەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەمشەو لەسەر بانگهێشتی نوری مالیكی، سەركردەی ژمارەیەك لە هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق، جگە لە ڕەوتی سەدر، لە ماڵی مالیكی لە بەغداد كۆبوونەوە.

كۆبوونەوەكە سەرانی “چێوەی هەمانگیی هێزە سیاسییە شیعییەكان” بەشداربوون تیایدا كە پێشتر خودی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق دایمەزراندووە و خۆیشی سەرۆكایەتیی دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكیشدا ئەو لایەنانە سوربوونی خۆیان لە ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دووپاتكردووەتەوە و داوایانكردووە كۆمسیۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو تانانە بكات كە لایەنەكان لە ئەنجامە بەراییەكانیان داوە و جارێكی دیكە بەشێوەی دەستی دەنگەكان هەژمار بكاتەوە.

هەروەها سوپاسی هێزە ئەمنییەكانیان كردووە كە خۆپیشاندەرانیان پاراستووە و سەركردەی ئەو لایەنانەش یەكدەنگ بوون لەسەر ئەوەی ڕێگە نەدرێت گرژی لە خۆپیشاندانەكان دروستبێت کە مەترسیی لەسەر سیستەمی دیموکراسی عێراق دروستبكات.

ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نیگەرانیی خۆی نیشاندا لەو هەڕەشانەی بەمدواییە دژ بە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان و كارمەندانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەئارادایە، داوایكرد ئەو لایەنانەی ناڕەزاییان بەرامبەر ئەنجامەكان هەیە “ڕێگای یاسایی بگرنەبەر”.

بابەتی پێشتر

دوو كەشتی بەریەك كەوتن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دیبالا له‌کۆتا ساتدا لوتکه‌ی نێوان ئینته‌ر و یوڤی یه‌کسانکرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری خەلیفەی داعش کوژرا

سەرۆکوەزیرانی عێراق کوشتنی والی و جێگری خەلیفەی چەکدارانی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت “ئەبو یاسر ئەلعیساوی” لە…
Total
0
Share