پاریس و چێڵسی سێ خاڵی گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگیان ده‌سته‌به‌رکرد

 

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌کانی چێڵسی و پاریس سانت جێرمان بردنه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر کراسنودار و ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر تۆمارکرد.

یه‌که‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و له‌ ستادیۆن کوبان – ڕووسیا له‌ نێوان یانه‌ی کراسنوداری خاوه‌ن یاریگا و چێڵسی میوان ئه‌نجامدرا، ئه‌ستێره‌کانی بلوزی له‌نده‌ن به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 37 و 76 و ٨٠ و ٩٠ له‌لایه‌ن کالوم هودسۆن ئۆدۆی، تیمۆ ڤێرنه‌ر (په‌ناڵتی) و حه‌کیم زه‌یاش و کریستیان پولیسیچه‌وه‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، چێڵسی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی چوار خاڵ له‌ دوو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌، لوتکه‌ی گروپی پێنجه‌می گرت، هه‌روه‌ها یانه‌ی کراسنودار بۆ پله‌ی چواره‌م دابه‌زی.

له‌ ڕوبه‌روبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر له‌ یاریگای فاتیح تیریم میوانداری پاریس سانت جێرمانی فه‌ره‌نسی کرد.

زه‌به‌لاحه‌که‌ی فه‌ره‌نسا به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد، گۆڵه‌کانی له‌ خوله‌که‌کانی ٦٤ و ٧٩ له‌لایه‌ن مۆیس کینی ئیتاڵییه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌ بردنه‌وه‌ له‌ باشاکشه‌هیر و کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ، پاریس سانت جێرمان پله‌ی دووه‌می کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می گرت، یانه‌ تورکییه‌که‌ش به‌بێ خاڵ له‌پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

لیۆن گۆرێتزکا لە یاریزانێکی ئاساییەوە بووەت هوڵک، درێسەکەی لە یاری لۆکۆمۆتیڤ هەڵوەشا

بابەتی دواتر

به‌رشلۆنه‌ یوڤی کوتا به‌زه‌ویدا و یونایتد ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر لایپزیگ تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و یونایتد براوه‌ بوون و بارسا دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، هه‌شت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یوڤانتۆس یاریی لوتکه‌ی له‌ چێڵسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو…
Total
0
Share