بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، شەقامی گشتیی سەنتەری شارەکە فراواندەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە لە رەوشی هاتوچۆی ناو شار و سەردانی مەیدانیی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لێپرسراوی بەشی ئەندازە و لێپرسراوی بەشی هاتوچۆی ناو شار بۆ شەقامەکانی سەنتەری شار بەگشتی و شەقامی گشتی بەتایبەتی، بۆ بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان و شۆفێران، بڕیاردرا بە فراوانکردنی ئاراستەی رۆیشتن (دەستەڕاست) رۆژانە لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆوە، بەمەبەستی کارئاسانیی زیاتر و راگرتنی ئۆتۆمبێل لە نزیك شۆستە بۆ ماوەیەکی کاتیی کورت و دیاریکراو.
دەشڵێت، لە ئەمڕۆوە شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە لەکاتی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەو راستە شەقامە، پێویستە هێمای رووناکی (چواری) کارپێبکەن، لە هەمان کاتدا پێویستە کارمەندانی هاتوچۆی ئەو سنوورە ئاگاداربکرێنەوە، بە پێچەوانەوە هەر شۆفێرێك سەرپێچیی ئەنجامدا، راستەوخۆ سزادەدرێت.