وێنە.. شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گەرمیان دۆزرایەوە

ماوەی سێ ڕۆژە شوێنەوارێکی کۆنی سێ هەزار ساڵە، لە ناوبازاڕی شاری کەلار دۆزراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان دەڵێت، نمونەیان لە شوێنەوارەکە وەرگرتووە و لێکۆڵینەوە لەسەری بەردەوامە.

ساڵح سه‌مین، به‌رێوەبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ڕۆژی پێنجشەممەوە نموونەی شوێنەوارەکە براوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەمەنی شوێنەوارەکە بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە”.

به‌رێوەبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر گومانیان لە شوێنەکە هەبووە کە شوێنەواری دێرینی تێدا بێت و ئاگاداری خاوەنی زەوییەکەشیان کردووە، ئاگاداری بوونی شوێنەوار بێت.

ئەوە جاری دووەمە لەو ناوچەیە شوێنەواری دێرین بدۆزرێتەوە و بەپێی زانیارییەکانی شوێنەواری گەرمیان چەندین گۆزە و ئێسکی مرۆڤ لە شوێنەکەدا دۆزراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشتییەک بە 39 کۆچبەرەوە لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ژێرئاوکەوت

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: تاکە چارەسەر پێکھێنانی حکومەتێكە چاکسازی و خزمەت بكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیركران

مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دەستكاری ماوەی بەسەرچوونی چەند كارتۆنێك خورمایان كردبوو. سەركەوت ئەحمەد،…
Total
0
Share