پەیامی یەكێتی بۆ پارتی: پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی یەكێتییە و مەبنەوە ڕێگر لە بەدەستهێنانەوەی

لیژنەی باڵای ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایە و ڕایگەیاند، ” دەمانەوێت ڕای گشتی و کەرکوکییە دلێرەکان لەم چەواشەکارییانە ئاگادار بکەینەوە کە ئەو قسەو بانگەشانەی پارتی دەیانکات هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە، چونکە دەنگە بەدەستهاتووەکانی یەکێتیی و پارتی ئەو ڕاستییە دەسەلمنێت کە کام لایەنە دەنگی یەکەمە لە کەرکوک”.

ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتی لە کەرکوک دەڵێت، ” لە دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەرکەوتنی ئەنجامەکانی، چەند بەرپرسێکی پارتی بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە پارتی دەنگی یەکەمی کەرکوکی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ ئەوان بێت، ئێمە ڕایگشتی ئاگادار دەکەینەوە، پۆستی پارێزگار هی کوردە و لەناو کوردیشدا بۆ یەکێتییە”.

سەبارەت بە ڕێژەی دەنگەکان یەکێتی ڕایگەیاندووە، “بەپێی دوا ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، پارتی لە کەرکوک تەنها (49631) دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا یەکێتیی (82380) دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ئەو دەنگانەی کە  ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی لە دەروەی لیستی یەکێتی بەدەستیان هێناوە ئەژمار بکەین ژماری دەنگەکانی یەکێتیی زۆر لەوە زیاترە کە باسمان کرد، بۆیە لە بەرامبەر راستی و دروستی ئەم ژمارانەدا عەیبەیەکی گەورەیە بەرپرسانی پارتی بڵێن ئێمە دەنگی یەکەمین لە کەرکوک، ئەگەر هاتباو تەکنیک و سیستمی هەڵبژاردن  ڕێگر نەبوایە لە بەردەم پڕۆسەکە، لانی کەم یەکێتیی (5) کورسی بەدەست دەهێنا”.

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک ، لیژنەی باڵای ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک دەڵێت “وێڕای جەختکردنەوەمان کە ئەو پۆستە پشکی کوردە و لەناو کوردیشدا پۆستی یەکێتییە، داوا لە هەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکان دەکەین لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی نیشتمانی کۆببنەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، بە تایبەتیش داوا لە بەرپرسانی پارتی دەکەین بەم هەڵوێستەیان نەبنەوە ڕێگر لەبەردەم بەدەستهێنانەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەک لە رابردوودا کردیان”.

بابەتی پێشتر

کامیان باشترن؟ پیکێ بەراوردی نێوان ڤینیسیۆز و فاتی دەکات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی ئامادەیە کورد ماڵی خۆی ڕێکبخاتەوە لە بەغداد و یەک وتاری هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی لە جاران باشترە و شەڕی میدیایی كەمبووەتەوە و هیواداریشم هەر نەمێنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكرێن و دەڵێت،” نامەیەكمان بۆ…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی دەخرێتە سەر سیستمی GIS

بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌سەر‌ تۆڕه‌كانى كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى سیستمی کارپێکردنی GIS…
Total
0
Share