(ڤیدیۆ) بایرن و دۆرتمۆند بەردەوامن لە سەرکەوتنەکانیان

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی بایرن میونشن یاریی هەفتەی نۆیەمی خولی ئەڵمانیای بەرامبەر یانەی هۆفنهایم ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

بایرنی پاڵەوانی ئەڵمانیا لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداریی هۆفنهایمی کرد، یاریی نێوانیان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی باڤارییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی باڤاری لە خولەکەکانی 16، 30، 82، 87 لەلایەن سێرج گنابری، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، چوپۆ مۆتینگ، کینگسلی کومانەوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئارمینیا بیلیفێلد بووەوە، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ڤیستیفالن کۆتاییهات.

گۆڵەکانی دۆرتمۆند لە خولەکەکانی 31،45، 72 لەلایەن ئیمری جان، ماتس هومێڵس، جودی بیلینگهامەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵی یانەی خانەخوێ لەخولەکی 87 لەلایەن فابیان کلۆسەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بایرن میونشن لە کۆی نۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی 2021-2022 ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 22 و لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی بوندس لیگای گرتەوە، دۆرتمۆندیش بە 21 خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك "كەسانی ناپەسەندكراو" دەناسێنێت

بابەتی دواتر

ڤالێنسیا 2-2 مایۆرکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید عاشقی بکوژەکەی بووە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرسامبوون بە ئاستی ساموێل چیکوێزی، ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڤیاڕیاڵ. لە دوایین کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا،…
Total
0
Share