بەهای دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراو بەراورد بە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

لەئێستادا لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، هەر 100 دۆلارێک بە 149 هەزار و 750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 150 هەزار و 100 دیناری عێراقی.

ماوەی چەند مانگێکە، نرخى دۆلار ناجێگیرە و تائێستا چەندجارێک بەهاکەی بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزیوە و پاشان بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share