تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە وەردەگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دکتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، “هەر فەرمانبەرێكی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرنەگرتبێت، مووچەی پینادرێت”.

بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە، کارتی وەرگرتنی ڤاکسین وەک بەڵگە لە فەرمانبەر وەردەگیرێت بەرلەوەی مووچەکەی پێبدرێت و دەڵێت، دەبێت کارتی وەرگرتنی ڤاکسین ببرێت بۆ بەشی ژمێریاری.

ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە، وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە هەوڵی دەرکردنی ڕێنمایی خۆپارێزیی نوێدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاكە و دووپاتیدەكەنەوە، خۆڤاکیسنکردن سەرەکیترین ڕێکارە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا سوورە لەسەر سەرکۆنەکردنی هالک بانکی تورکی بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ ئێران

بابەتی دواتر

ئەمریکا: لەهێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان لەسوریا سەرکردەیەکی دیاری ئەلقاعیدە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share