بە پاڵەوان ناوزەدیان دەكات.. تاڵیبان خانەوادەی خۆكوژەكان خەڵاتدەكات

سیراجەدین حەقانی، وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان باوكی یەكێك لە خۆكوژەكان لەئامێزدەگرێت

حكومەتەكەی تاڵیبان، زەویی نیشتەجێبوون و پارە دەدات بە خانەوادەی ئەو خۆكوژانەی لە 20 ساڵی ڕابردوودا خۆیان تەقاندوونەتەوە.

سیراجەدین حەقانی، وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان لەگەڵ كەسوكاری ئەو خۆكوژانەدا كۆبووەتەوە كە لە ڕابردوودا خۆیان بە هێزەكانی حكومەتی ئەفغانستان و ئەمریكادا تەقاندووەتەوە.

بەپێی تویتێكی سەعید خوستی، حەقانی پاداشتی پێدانی زەوی و پارەی خستووەتە بەردەم خانەوادەی دەیان خۆكوژ و 112 دۆلاری داوە بەهەر خێزانێك و بەڵێنی دابەشكردنی زەویشی پێداون.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەیتد پرێس بڵاویكردەوە، وەزیری ناوخۆی حكومەتەكەی تاڵیبان لە وتارێكدا لەبەردەم خانەوادەی خۆكوژەكاندا لە كابول، ستایشی ئەو خۆكوژانەی كردووە و بە “خۆبەختكار و پاڵەوانانی نیشتمان و ئایین” پێناسەیكردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان دەڵێت بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولمان کۆنترۆڵکردووە و پنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد چەکدارەکانیان ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام واشنتۆن ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە. بیلال کەریمی…
زیاتر ببینە

پزیشکیان: نامانەوێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بکەوینە جەنگەوە

سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند، نامانەوێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بکەوینە جەنگەوە. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، ئـ.ـێران هیچ مەبەستێکی نییە…
Total
0
Share