هەموو ئەو تانانەی لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن درابوون، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕەتكرانەوە.
حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی میدیا و پەیوەندیی جەماوەری لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، “ئەو تانانەی لە یەكەم ئەنجامی ڕاگەیەندراوی هەڵبژاردن دراون، ژمارەیان 1360 تانەیە”.
وتیشی، “هەموو ئەو تانانە بەرزكرانەوە بۆ دەستەی دادوەری و ئەویش ڕۆڵی خۆی بەجێگەیاند و وەڵامی تانەكانی دایەوە و ڕەتیكردنەوە”.
دوێنێ سێشەممە عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن ڕایگەیاند، تا ئێستا 1300 تانەیان لەسەر ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن پێگەیشتووە و ئەمڕۆ سێشەممە دوا وادەی پێشكەشكردنی تانەیە.
وتیشی، “دوای ئەوەی هەموو تانە پێشكەشكراوەكان لەبارەی هەڵبژاردنەوە یەكلادەكرێنەوە، كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرادەكات”.