یەكێتیی ئەوروپا: هەڵسوكەوتەكانی توركیا مەترسیدارە

كەشتییەكی توركی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست

وتەبێژی یەكێتیی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت، هەڵسوكەوتەكانی توركیا لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست مەترسیدار و قبوڵنەكراوە.

ناكۆكییەكانی نێوان ئەوروپا و توركیا جارێكی دیكە زیادیكردووە، دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك لە بێدەنگی.

لویس میگێل بوێنۆ، وتەبێژ بەناوی یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، شێوازەكانی فشار لەسەر لایەنی توركی ئامادەیە، هەروەك سزا ئاراستەی هەندێك كەسایەتیی توركیا كراوە بەهۆی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.

جەختیشی لەسەر گرنگیی گفتوگۆی نێوان یۆنان و توركیا كردەوە، ئاماژەی بەوەكرد، گرنگترین مەرجی وتوێژ و گفتوگۆ كەمكردنەوەی بارگرژییەكانی ناوچەكەیە.

لەماوەی ڕابردوودا پەیوەندییەكانی ئەوروپا و توركیا بۆ چەند ساڵێك بە بەریەككەوتن و دۆخی دژواردا تێپەڕی بەهۆی ژمارەیەك دۆسیەوە، لەوانە كۆچبەران، مافەكانی مرۆڤ، سەرەڕای هەوڵەكانی گەڕان بەدوای گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست، كە بووە هۆی زیادبوونی بارگرژییەكان لەگەڵ یۆنان و قوبرس بۆ بەرزترین ئاست.

دەربارەی دۆسیەی قوبرس-یش میگێل دووپاتیكردەوە، یەكێتیی ئەوروپا دەستپێشخەریی ئەنقەرە بە چارەسەری دروستكردنی دوو دەوڵەت ڕەتدەكاتەوە و تاكە چارەسەر لەلایەن ئەوروپاوە سەبارەت بە قوبرس فیدراڵییەتە.

وتەبێژەكەی ئەوروپا هەڵسوكەوتەكانی توركیاشی لە خۆرهەڵاتی ناوەند (خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست) بە “مەترسیدار و قبوڵنەكراو” ناوبرد.

بابەتی پێشتر

بنزیمە بە خەڵاتێک بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر ئامادەدەکرێت

بابەتی دواتر

لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەكی موسڵدا بڕێكی زۆری پارە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: پابەندین بە دەستوور و رێگانادەین لە خاكی عێراقەوە هێرشبكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا باسمان لەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆتوركیا كردووە و دەشڵێت، “پابەندین بە…
Total
0
Share