وەزارەتى دارایى هەرێم چوار بڕیارى لەبارەى مووچەى فەرمانبەر و خانەنشینان دەرکرد

وەزارەتى دارایى هەرێم لە گشتاندنێکدا چوار بڕیارى نوێى دەرکرد و بەپێى ناوەرۆکەکەى لێبڕینى خانەنشینى زیاددەکرێت و زیادەى ساڵانى 10 ساڵى رابردوو وەردەگیرێتەوە.

بەپێى بڕیارەکان زیادکردنى لێبڕینى خانەنشینى لە 7%ەوە بۆ 10% کە لە ئەمساڵەوە کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بۆ ساڵانى (2014 تا 2024)یش جێبەجێ دەکرێت، بەمەش ئەو 3%ە زیادکراوە لە مووچەخۆران وەردەگیرێتەوە.

وەزارەتى دارایى روونیکردووەتەوە، ئەگەر فەرمانبەرێك لە ساڵی 2014دا مووچە بنەڕەتییەكەی (509 هەزار) دینار بێت، ئەوا لێبڕینەكەی بەمشێوەیە دەبێت (509.00X 3%) بڕی لێبڕینەكە دەكاتە (15،270) دینار، بەهەمان شێوە بۆ ساڵانى دواتریش. پاشان سەرجەم لێبڕینەكان كۆدەكرێتەوە و دابەشی (36) مانگ دەكرێت، ئەو بڕەی دەردەچێت مانگانە لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت تا قەرزەكە پاكتاودەكرێت، بەڵام بۆ خانەنشینان لێبڕینەكە كۆدەكرێتەوە و دابەشی (60) مانگ دەكرێت.

بڕیارەکان بە گشتاندنی دارایی ژمارە (4) ی ساڵی (2025) دەرچووە، دەقەکەى:

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکران، مافی کرێنشینان بووە و یارییان…
Total
0
Share