كۆڵن پاوڵ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیله‌ده‌ستدا

كۆڵن پاوڵ، وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا

كۆڵن پاوڵ، وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى تووشبوون به‌ په‌تاى كۆرۆناى نوێ گیانیله‌ده‌ستدا، وه‌ك ئه‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى خێزانه‌كه‌، جه‌نه‌ڕاڵ كۆڵن پاوڵ، وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و سه‌رۆك ئه‌ركانى هاوبه‌ش (پێشووتر) له‌ ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى كۆڤید-19ه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

خێزانه‌كه‌ى پاوڵ سوپاسى تیمى پزیشكیى سه‌نته‌رى والته‌ر ڕیدى نیشتمانى كردووه‌ بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ر و چاودێرییه‌ى پێشكه‌شیان كردووه‌.

پاوڵ یه‌كه‌م وه‌زیرى ڕه‌شپێستى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بوو، ڕۆڵێكى دیارى هه‌بوو له‌ زۆرێك له‌ ئیداره‌ كۆمارییه‌كاندا له‌ نه‌خشه‌كێشانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ساڵانى كۆتایى سه‌ده‌ى بیست و ساڵانى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا.

پاوڵ سه‌ربازێكى نمونه‌یى و باڵا بووه‌، كاروانه‌ پیشه‌ییه‌كه‌ى له‌ خزمه‌تى سه‌ربازى له‌ ڤێتنامه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ تا ئه‌وه‌ى بووه‌ته‌ یه‌كه‌م ڕه‌شپێست پۆستى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى وه‌ربگرێت له‌ ماوه‌ى كۆتایى سه‌رۆكایه‌تیى ڕۆناڵد ڕیگەن، بچووكترین و یه‌كه‌م سه‌رۆك ئه‌ركانى به‌ بنه‌ڕه‌ت ئه‌فریقى بووه‌ له‌ سه‌رده‌مى جۆرج بوش-ى باوكدا.

ئاستى جه‌ماوه‌ریى پاوڵ له‌ ئه‌مریكا پاش سه‌ركه‌وتنى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مریكا له‌ جه‌نگى كه‌نداو بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ده‌كان به‌رزبووه‌وه‌، به‌ یه‌كێك له‌ ڕكابه‌ره‌ به‌هێزه‌كان داده‌نرا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكى ڕه‌شپێست له‌ ئەمریكا.

به‌ڵام ناوبانگى تا كۆتایى به‌ له‌كه‌دارى ده‌مێنێته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ى له‌كاتى بوونیدا وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى جۆرج بوش-ى كوڕ، زانیاریى هه‌واڵگریى هه‌ڵه‌ى خسته‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌رگریكردن له‌ شه‌ڕ له‌ عێراق، كه‌ دواتر هه‌ر خۆى به‌ “په‌ڵه‌یه‌كى ناشرین” له‌ تۆماره‌كانیدا ناویبرد.

بابەتی پێشتر

بارانەكەی ئەمڕۆ كەوتە سبەی

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ خانەوادەی كارمەندەكەی سیكیوریتی: تاوانەكە مایەی لێخۆشبوون نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share