زێدان و کۆنتی یانەکەی شێخ محەمەد-یان ڕەتکردووەتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی نیوکاسڵ، لە یەکەمین هەنگاوەکانیاندا شکستیانهێناوە لە دابینکردنی دوو ڕاهێنەری بەتوانا و ناوداری بواری تۆپی پێ.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ دەستپێکی کارەکانیان لە یانەی نیوکاسڵ، بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی زینەدین زێدانی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید و ئەنتۆنیۆ کۆنتیی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئینتەر میلان دەستپێکردووە.

سەرەڕای دووانەی ناوبراو پەیوەندییان بەهیچ پڕۆژە و یانەیەکەوە نەماوە و لەئێستادا بێکارن، بەڵام لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیانەوە کارکردنیان لە یانە ئینگلیزییەکە ڕەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، زێدان خەون دەبینێت لە جێگەی دیدیێ دیشامپ پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بەدەستبهێنێت، هەروەها ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەپلانیدایە ماوەیەک پشووبدات و پاشان لەگەڵ پڕۆژەیەکی گەورەتر لە نیوکاسڵ بگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا: بەهۆی چامپیۆنزلیگەوە پێیانوایە ڕاهێنەرێکی شکستخواردووم، بەڵام گرنگ پریمەرلیگە

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی ڕەخنەگرانی دەداتەوە و نازناوی پریمەرلیگ بە بایەخترینی وەرز…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لو ئۆڵیمپیکۆ لازیۆی کوتا به‌زه‌ویدا و دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر لازیۆ تۆمارکرد. هه‌ڵۆکانی لازیۆ…
Total
0
Share