دژی گرانیی بەنزین شۆفێرانی پاسەكانی ناوشاری سلێمانی گردبوونەوە

بەیانیی ئەمڕۆ بەشێك لە شۆفێرانی پاسەكانی ناوشاری سلێمانی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دژی گرانبوونی نرخی بەنزین دەربڕی.

شۆفێرەكان لەبەردەم بینای قائیمقامییەتی سلێمانی گردبوونەوە، پاسەكانیان كوژاندەوە و بە خۆیان و پاسەكانیان شەقامی سەرەكیی بەردەم قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانییان داخست و ڕێگەیان بە هاتوچۆ نەدا.

شۆفێرانی پاسەكانی ناوشاری سلێمانی لە گرانبوونی زیاتری نرخی بەنزین نیگەران بوون، بە تۆڕی میدیایی ئێستا-یان ڕاگەیاند، گرانیی نرخی بەنزین وایكردووە ڕۆژانە هیچ داهاتێكی وایان بۆ نەمێنێتەوە كە بتوانن بژێویی ژیانی ڕۆژانەیان دابینبكەن.

بەشێك لە شۆفێرەكان كە هاتوچۆ بە خوێندكاران دەكەن، باسیان لەوەكرد، ئەگەر نرخ بەمشێوەیە بمێنێتەوە، ناچارن نرخی هاتوچۆ لەسەر خانەوادەی خوێندكاران زیادبكەن.

چەند ڕۆژێكە نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەو بەنزینەی بڕیاربوو ڕۆژانە حكومەتی فیدراڵی بینێرێت، ڕاگیرا.

بابەتی پێشتر

چین موشەکێکی سەروو دەنگ بە نهێنی تاقیدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بێ دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی نوێژی بەكۆمەڵ لە كەعبەی پیرۆز كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share