ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری بە دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی باڵای حزبەكەی ڕازینەبوو، لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و هێنانی یەك كورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشەوە باس لە هۆكاری ناوخۆیی و دەرەكی دەكەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری، دوێنێ شەممە ئەنجومەنەكە بە سەرۆكایەتیی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵ كۆبووەتەوە.
ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵ لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە دەڵێت، “ئەگەرچی به چه‌ندین هۆكاری نێوخۆیی و ده‌ره‌كی، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئاست چاوه‌ڕوانیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ده‌نگده‌رانیدا نه‌بوون، به‌ڵام كۆمه‌ڵ هیچ كات ئه‌مه‌كداریی ئه‌ندامانی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌بیر ناكات، كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا پشتیوانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ بوون”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کۆمەڵی دادگەری بەڵێنیداوە هەڵوەستەی جددی له‌سه‌ر تێبینی و ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزان و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ بكات به وردی به‌دواداچوونیان بۆ بكات، بەمەبەستی چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ڕوویاندا.
لە كۆبوونەوەكەدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمەڵی دادگەری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خستووەتە بەردەم ئەنجومەنی سەركردایەتی، بەڵام سەركردایەتیی حزبەكە ڕەتیكردووەتەوە، “به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆنگره كراوه و هێشتا پێكهێنانی ئۆرگانه‌كان ته‌واو نه‌بووه”.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا، كۆمەڵی دادگەری تەنها یەك كاندیدی سەركەوتوو بووە بۆ بوونە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.