ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی باڵای حزبەكەی ڕەتكردەوە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمەڵی دادگەریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبەكەی ڕه‌تكردەوە‌.

ئەمشەو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بە سەرپەرشتی عەلی باپیر، سەرۆكی حزبەكە، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووەوە‌.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، وەك هەڵوێستێك لە بەرامبەر كەمكردنەوەی دەنگەكانی كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا، ئەنجومەنی باڵا دەستلەكاركێشانەوەی خستە بەردەم ئەنجومەنی سەركردایەتی، بەڵام بە بیانوی ئەوەی، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ كۆنگره‌كراوه‌ و هێشتا پێكهێنانی ئۆرگانه‌كان ته‌واو نه‌بووه دەستلەكاركێشانەوەكە ڕەتكراوەتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران و ڕا و سه‌رنجی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌ مه‌به‌ستی دیارییكردنی ئه‌و كه‌س و ئۆرگانانه‌ی له‌ ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵ كه‌مته‌رخه‌م بوون دروستكرد.

بابەتی پێشتر

چین ئەپڵیکەیشنی قورئانی مەجیدی سڕییەوە

بابەتی دواتر

سوپای پاسداران موشەكێكی نوێی تاقیكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share