شەش هەزار خێزانی کرێنشین لە گەرمیاندا هەن

سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینانی گەرمیان ئاشكرایکرد، ئێستا شەش هەزار خێزان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان کرێنشینن و گرانی یەکەکانی نیشتەجێبوون و قیستەکانیان هۆکاری کەمنەبوونەوەی ڕێژەی کرێنشینانە.

بەختیار ئیبراهیم، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینان لە گەرمیان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سەرەڕای درووستکردنی چەندین یەکەی نیشتەجێبون لە گەرمیان، بەلام زیاتر لەشەش هەزارکرێنیشین لە سنورەکە بوونی هەیە، یانی تا ئێستاش دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون هۆکار نەبووە بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی کرێنشینی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پرۆژەكانی درووستكردنی یەكەكانی نیشتەجیبوون، بەهۆی گرانی نرخی یەكەكان و زۆری قیستەكان خەڵک نەیتوانیووە بە باشی سودیان لێوەربگرێت”.

سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینان وتیشی، لەهەوڵدان كە پرۆژەیەكی تایبەت بەكرێنشینە ڕاستییەکان دروستبكرێت، كە بتوانرێت ئەو كرێنشینانە سوودمەندبن لێی، بەجۆرێك ئەو یەكانە نرخی كەم بێت و قیستەكان درێژخایەن بێت.

بابەتی پێشتر

لە کینیا بەهۆی وشکەساڵییەوە 200 هەزار کەس لە ڕۆژێکدا یەک ژەم خۆراك دەخۆن

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم وەڵامی حەیدەر عەبادی دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان

وەزیری تەندروستیی هەرێم، رایدەگەیەنێت، ” کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان”. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم،…
Total
0
Share