وەزیری تەندروستیی هەرێم: کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان

وەزیری تەندروستیی هەرێم، رایدەگەیەنێت، ” کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان”.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی وادەکات هەر هاوڵاتییەک لە هەر تەمەنێکدا بێت،  ببێت بە خاوەنی کارت و کۆدی تایبەت بەخۆی، هاوشێوەی وڵاتانی دیکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە قۆناغەکانی کۆتایی و کارگێڕیی سیستمەکەداین و لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆژەکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

باسی لەوەش کرد، پرۆژەکە کەرتی گشتی و تایبەتیش دەگرێتەوە و دەبێتە یەکەمین پرۆژە لەسەر ئاستی عێراق کە هاوڵاتی بە کەرتی تەندروستییەوە دەبەستێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە: پاش 10 رۆژ جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ کاراکرایەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بۆ 10 رۆژ وەستا، جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی…
زیاتر ببینە

هیچ ئەگەرێكی چوونیان بەرەو ئەوروپا نییە
ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر: لێشاوی کۆچبەران شکستی ھێنا و بوون بە سێ گرووپەوە

ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر، كە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندایە، دەڵێت كۆچبەران ‏بوون بە سێ بەشەوە و هەر بەشەیان چارەنووسێكی…
Total
0
Share