پەیامێكی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و مانەوەی ئەمریكا لەوڵاتەكەیدا بڵاوكردەوە.

موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا كە له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نوسیوویه‌تی، ” یه‌كێك له ‌گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی جیهان به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كات، پێگه‌ی ئێمه‌ بێت له‌سه‌ر ئه‌مریكا یان داگیركاری، بۆیە چەند خاڵێكی گرنگمان هه‌یه‌ لەوبارەوە ئەوانیش:

یه‌كه‌م: پێویستە مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی و له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا بێت، واته‌ مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو باڵاده‌ستدا بكات.

دووه‌م: دیالۆگی جددی و كاریگه‌ر سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی هێز و سه‌ربازگه‌ و فڕۆكه‌ و كه‌شتی جه‌نگی و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئەمریكا له‌ عێراق بكرێت.

سێیه‌م: شۆڕش و خۆپیشاندانی خه‌ڵك بابه‌تێكی ناوخۆییه‌ و شتێكه‌ له‌ نزیك‌ یان له‌ دووره‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌مریكاوه‌ نه‌بێت.

چواره‌م: دورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌ هه‌موو ناكۆكی و ململانێكانی ناوچه‌كه‌، بۆیە ئەگەر هه‌رچییه‌كیش بێت ئێمه‌ ڕێگه‌ی پێناده‌ین.

پێنجه‌م: ئێمه‌ عێراقیین، نه‌ ڕۆژهه‌ڵاتیی و نه‌ ڕۆژئاوای، بۆیە ده‌مانه‌وێت له‌ ئاشتیدا بژین، هه‌موو ئه‌وانه‌شی دژی ئه‌و په‌یامه‌ن، ئێمه‌ وه‌ڵامێكی گونجاومان بۆیان ده‌بێت.

بابەتی پێشتر

یانزەهەمیمن فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین بەردەوامە لەکارەکانی

بابەتی دواتر

لە کینیا بەهۆی وشکەساڵییەوە 200 هەزار کەس لە ڕۆژێکدا یەک ژەم خۆراك دەخۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌در: له‌ په‌یامه‌كه‌ى پلاسخارت ده‌ركه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن بوونى نیه‌

ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێشوازی لە پەیامەکەی نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، لە قسەکانی پلاسخارت دەرکەوت کە…
Total
0
Share