(ڤیدیۆ) یونایتد بەسەر ئێڤەرتۆندا سەرکەوت و بلیتی نیوەی کۆتایی کاراباوی بڕی

مانچستەر یونایتد چوارەم یانەیە گەیشتنی بە قۆناغی نیوەی کۆتایی کاراباو کەپ مسۆگەرکرد

ئەمشەو، چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلزییەکان “کاراباو کەپ” ئەنجامدرا، یانەی مانچستەر یونایتد بە بردنەوەی لە ئێڤەرتۆن بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی بڕی.

لە گۆدیسۆن پارک یانەی ئێڤەرتۆن میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی کرد و ئەستێرەکانی ئولی گۆنار سۆڵشایەر بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکان لە کۆتا ساتەکاندا، خولەکەکانی 88 و 93 لەلایەن ئیدینسۆن کاڤانی و ئانتۆنی مارتیالەوە تۆمارکران، سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی هەوڵی زۆریاندا لە کاتی زیادکراودا بە گوشاری توند گۆڵی یەکسانکردنەوە تۆماربکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی شەیتانە سوورەکان کۆتاییهات.

https://streamable.com/uubxje

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر یونایتد هاوشانی یانەکانی مانچستەر سیتی و برێنتفۆرد و تۆتنهام سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلیزییەکان “کاراباو کەپ” مسۆگەرکرد.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان لە کاتی زیادکراودا لازیۆی خست و لوتکەی کالچیۆی گرتەوە

بابەتی دواتر

پاریس سانت جێرمان 4-0 ستراسبۆرگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share