دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دڵنیایی لە کاریگەریی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن دەدات

لیژنەیەک لە پسپۆرانی پزیشکیی ئەمریکا ڕەزامەندییاندا لە بەکارهێنانی ژەمی دووەمی ڤاکسینی دژەکۆرۆنای جۆنسن ئاند جۆنسن لەلایەن ئەو کەسانەی ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە و دەڵێت، “ڤاکسینەکە سەلامەت و کاریگەرە”.

ئەم بڕیارەی لیژنە پزیشکییەکە هاوکاردەبێت بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی نزیکەی 15 ملیۆن هاوڵاتیی ئەمریکی کە ژەمی یەکەمی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسنیان وەرگرتووە و گومانیان هەیە لە وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە.

دوای ئەوەی لیژنەکە لەسەر داوای دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) کۆبوونەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ڤاکسینەکە، لیژنەکە چووە پاڵ ڕای FDA، کە بەڵگەی پێویست لەبەردەستدایە دەیسەلمێنێت ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن سەلامەت و کاریگەرە، ئامۆژگاریی ئەوانەش دەکات ژەمێکیان وەرگرتووە، ژەمی دووەمیش وەربگرن.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری هەیە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) و سەنتەری چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC)، لەکاتێکی دیکەدا گۆڕانکاری بەسەر ئەو ڕێنماییەدا بهێنن.

پۆڵ ئۆفیت، پسپۆڕی ڤاکسینەکان لە نەخۆشخانەی منداڵانی فیلادێلفیا دەڵێت، “هەموو لە دوو ژەم پێکهاتوون و ژەمەکان تەواوکەری یەکترن، ناکرێت بۆ هیچ ڤاکسینێک تەنها یەک ژەم وەربگیرێت”.

ئەنجامە سەرەتاییەکانی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە ئاشکرایکردووە، ئەوانەی دوو ژەمی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسنیان وەرگرتووە، دەبێت ژەمی سێیەم لە ڤاکسینێکی دیکە وەربگرن بۆ تەواوکردنی ئەو بەرگرییەی لەجەستەدا دروستدەبێت.

بابەتی پێشتر

كێشەی ژێرئاوگەڕەكانی نێوان پاریس و واشنتن كۆتاییهات

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم پێشبینیی بارانبارین دەکات لە دوو ڕۆژی داهاتوودا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share