نیشانەیەکی نوێ دەکرێت ئاماژەبێت بۆ تووشبوون بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆری شیرپەنجە

لە زانستی پزیشکیدا شێرپەنجەی سییەکان بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە دادەنرێت، ئەمەش بەهۆی سەختیی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە قۆناغەکانی سەرەتایدا.

ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی تووشی شێرپەنجەی سییەکان دەبن نازانن تووشی نەخۆشییەکە بوون، بەهۆی ئەوەی نیشانەکانی کەمن و لە ماوەی جیا جیادا دەردەکەون.

نیشانەکانی شێرپەنجەی سییەکان بریتیین لە کۆکەی توند، ئازاری سنگ و سەر ئێشە.

بەڵام نیشانەیەکی نوێ لەلایەن پسپۆڕانەوە ئاشکرا کراوە کە یەکێکە لە گرنگترین نیشانەکانی شێرپەنجەی سییەکان و دەتوانێت هیوایەک بێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا، ئەویش کاریگەریی نەخۆشییەکەیە لەسەر کۆئەندامە دەماری بەرپرس لە جوڵەی ماسولکەکان، بەوهۆیەشەوە کەسی تووشبوو هاوسەنگی لەدەستدەدات و ناتوانێت هاوسەنگیی جوڵە و وەستانی ڕابگرێت.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، لە قۆناغەکانی سەرەتادا نیشانەکانی شێرپەنجەی سییەکان دەرناکەون، بەڵام خانە شێرپەنجەییەکان هەواڵدەدەنە خانە بچوکەکانی سیستمی بەرگریی جەستە تاوەکو هێرش بکەنە سەر کۆئەندامی دەمار، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر جوڵەی ماسولکەکان و هاوسەنگی و سەقامگیریی کەسەکە.

دەکرێت نەخۆشییەکە ببێتە هۆی گێژبوون ئەوەش بەهۆی کەمیی خوێن و نەگەیشتنی خوێنی تەواو لە دڵەوە بۆ سەر، ئەمانە کێشە لە هاوسەنگیی مرۆڤدا دروستدەکەن، بۆیە پێویستە بەدواداچوون بۆ ئەو حاڵەتانە بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەئەگەری شێرپەنجەی سییەکان.

بابەتی پێشتر

حاجی ئۆمەران.. هاوڵاتییەک گوللـە هاوەنێک پێیدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

فەرەنسا: پێویستە ئێران بەکردار پیشانیبدات دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆکان نەک قسە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share