ڕاهێنه‌ری دۆرتمۆند لاوازی ئاستی سانچۆ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی یونایتد

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند، لوسیان فاڤر خراپی ئاستی سانچۆ له‌م وه‌رزه‌دا ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.

وه‌رزی ڕابردوو جادۆن سانچۆی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی ئینگلته‌را به‌ درێسی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆنده‌وه له‌ سه‌رجه‌م خول وپاڵه‌وانێتیه‌کان‌ 20 گۆڵی تۆمارکرد و 20 گۆڵیشی ڕه‌خساند، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا و له‌کۆی پێنج هه‌فته‌ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا ته‌نها گۆڵێک و سێ ئه‌سیستی تۆمارکردووه‌.

لوسیان فاڤری ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ زه‌رده‌ ڤیستیڤالییه‌که‌ پێیوایه‌، هۆکاری دابه‌زینی ئاستی سانچۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده،‌ که‌ به‌درێژایی واده‌ی گواستنه‌وه‌کانی هاوینی 2020 هه‌وڵیان بۆ گواستنه‌وه‌یدا و له‌ کۆتاییشدا سه‌رکه‌وتونه‌بوون.

ڕاهێنه‌ری ڤیستیڤالین له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ بێلد سپۆرتی ڕاگه‌یاندووه‌، ” له‌ میرکاتۆی هاوینی ڕابردوو چه‌ندین ده‌نگۆ و جموجۆڵ له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی سانچۆ بوونیان هه‌بوو، بابه‌تێکی وه‌ها کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ و ئاستی یاریزان‌ ده‌بێت”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،” هیچ یاریزانێک ناتوانێت له‌ یه‌ک وه‌رزدا به‌هه‌مان ئاسته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی وه‌رزێک به‌رده‌وامبێت، پێویسته‌ دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین”.

سانچۆ له‌ هاوینی 2017وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆنده‌وه‌ کردووه‌، له‌ماوه‌ی چوار وه‌رزدا 105 یاری ئه‌نجامداوه و 35 گۆڵی تۆمارکردووه‌ و 46 گۆڵی ڕه‌خساندووه‌، نرخی گواستنه‌وه‌ی له‌ پێنج ملیۆنه‌وه‌ بۆ 117 ملیۆن یورۆ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.‌

بابەتی پێشتر

بنزیمه‌ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ڤینیسیۆز هه‌یه‌؟ داوا ده‌کات پاسی پێنه‌ده‌ن !

بابەتی دواتر

مێژووی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی نێوان یوڤی و بارسا له‌ چامپیۆنزلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share