ئەمریكا و ئیسرائیل هەڕەشەی توند دەكەن.. نوێنەری یەكێتیی ئەوروپا سەردانی تاران دەكات

ڕێکخەری یەکێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری ئێران، سەردانی تاران دەکات، ئەمریكاش بەنیازی سەپاندنی سزای زیاترە، ئەگەر ئێران نەگەڕێتەوە بۆ دانوستانە ئەتۆمییەكە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئێنریکی مۆرا، ڕێکخەری یەکێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری ئێران سەردانی تاران بكات، پێش سەردانەكەشی بە ڕۆژنامەنووسانی وت، سەردانەكە لە كاتێكی زۆر هەستیاردایە، بە تایبەت ئێران بەردەوامە لە پرۆگرام و چالاكییە ئەتۆمییەكانی و بەردەوام لەو پرسەدا بەرەوپێش دەچێت.

بەرپرسەكەی یەكێتیی ئەوروپا پێی وایە، “ڕەنگە ئێران ڕێگایەکی جیاواز بگرێتە بەر، بۆیە پێویستە ئێمەش لەگەڵ ئیسرائیل و لایەنەکانی تر هەماهەنگی بکەین”.

بڕیارە نوێنەرەكەی یەكێتیی ئەوروپا دوای تاران بە زوویی سەردانی سعودیە و قەتەر بکات “بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك”.

ئەو سەردانە لەكاتێكدایە، دوێنێ ئەمریکا، ئیسرائیل و یەکێتیی ئەوروپا هەڵوێستێکی توندیان لەدژی ئێران دەربڕی و دەڵێن، هەموو بژاردەکان لەبەرچاودەگرن ئەگەر تاران نەگەرێتەوە بۆ ڕێکكەوتنی ئەتۆمیی 2015 .

هاوكات وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەخت لەوەدەكاتەوە، بە مافی خۆیان دەزانن لەهەر دەرفەتێکی ڕەخساو و بەهەر ڕێگایەک بێت، بە کردار وەڵامی ئێران بدەنەوە.

بابەتی پێشتر

دەكرێتە ئینگلیزی<br> تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێم و عێراق یەكدەخرێت

بابەتی دواتر

ڕاوکردن بە باڵندەی ماسی خۆرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیرێكى تاڵیبان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داواكراوە له‌ میدیاوه‌ ده‌ركه‌وت

بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا داواكراو بوو، له‌ میدیاكان ده‌رده‌كه‌وێت. سیراجه‌دین حه‌قانی، وه‌زیری ناوخۆی…
Total
0
Share