ئیسرائیل بە فەرمی دۆخی جەنگی راگەیاند

ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ بە فەرمی دۆخی جەنگی لە ئاكامی هێرشەكانی بزوتنەوەی حەماس راگەیاند كە تائێستا بووەتەهۆی كوژرانی 600 ئیسرائیلی و برینداربوونی زیاتر لە دوو هەزاری دیكە.

نوسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی سیاسیی ئەمنی شەوی رابردوو رەزامەندیدا لەسەر دۆخی جەنگ و، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گەورە بەپێی ماددەی 40 لە یاسای حكومەت.

ئەوەشی خستڕوو، شەڕ بۆ سەر ئیسرائیل لەڕێی هێرشێكەوە لە كەرتی غەززە لە كاتژمێر 6ی رۆژی 7ی تشرینی یەكەم دەستیپێكردووە.

سەبارەت بە دوایین ئامارەكانیش كەناڵی 13ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ژمارەی كوژراوان گەیشتە 600 كەس و زیاتر لە دوو هەزاری دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی كۆرۆنای تێپەڕاند

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی پەتای كۆرۆنای تێپەڕاند پاش كەمبوونەوەی ژمارەكانی توشبوون و مردن…
Total
0
Share