گەنجە كوردەكانی كەركوك ئازادكران

هێزە سەربازییەكان لە شەقامەكان كشێندرانەوە

ئەو گەنجە كوردانەی كەركوك، كە شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە دەستگیركران، كەمێك لەمەوبەر ئازادكران.

شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی ڕەحیماوا و چەند شەقامێكی سەرەكی لە كەركوك، هێزێكی لیوای 61ی عێراق چەند گەنجێكی كوردی دەستگیركرد، كە لە بەشێك لە دەستگیركردنەكاندا هەڵیكوتایە سەر چەند ماڵێك.

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەكتەبی سیاسیی حزبەكە هەڵوێستیان لەبارەی ڕەشبگیرییەكە وەرگرت و هۆشدارییان دا و دووپاتیانكردەوە دۆخ و هەنگاوی لەو شێوەیە قبوڵناكرێت، گەنجە دەستگیركراوەكان ئازادكران.

پێشتر مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، “بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییە دەڕوانین و لە دوێنێ شەوەوە بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە پەلاماردانی ماڵی کورد و پێشێلکاریی ھێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادارکردووەتەوە كە ئەو دۆخە جێگەی قبوڵكردن نییە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەیدا مەكتەبی سیاسیی یەكێتی جەختدەكاتەوە، “یەکێتی، کەرکوک و کەرکوکییەکان لە ھەر موزایەدە و دروشمبازییەک بە گەورەتر دەزانێت کە ھەندێک لایەن و لەنێوانیاندا ھەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ مەرام و دەستکەوتی بچووکی حیزبی، دۆزی گەورەی کەرکوک و چارەنووسەکەی و دانیشتووانی دەخەنە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی”.

بابەتی پێشتر

هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی دواتر

گەریلاكانی خەلیفان لەلایەن هێزەكانی ڕۆژەوە شەهیدكراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share