هاوپەیمانی كوردستان لە هەولێر و نەینەوا كورسییەكانی زیادیكرد

بەپێی نوێترین ئەنجامی دەنگدان كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بڵاویكردەوە، هاوپەیمانی كوردستان دوو كورسی لە هەولێر و نەینەوا زیادیكردووە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا ژماردنەوەی دەستیی دەنگی ژمارەیەک وێستگە دەستیپێكردوە و گۆڕانكاریی لە ژمارەی كورسی هێزەكان دروستبووە.

بەپێی نوێترین ئەنجامەكان، كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان هەرێم كەمال ئاغا لە هەولێر و ڕۆنزی زیاد  لە نەینەوا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.

هاوكات پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكان بەشێوەی دەستی بەردەوامی هەیە و ئەگەری گۆڕینی كورسی لایەنەكان بەردەوامی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد ‘بەر لە سێ ساڵ كەسێكی كوشتووە’

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ هه‌ولێره‌وه‌ داواكراو بووە، تۆمەتبارە بە “كووشتنی كەسێك”. لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی…
Total
0
Share