دەستكاری دەنگەكانی كردووە.. فەتح داوای دادگاییکردنی ڕاوێژکارێکی کازمی دەکات

هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، ڕاوێژكارێكی كازمی لە تۆمارێکی دەنگیدا دانیبەوەداناوە کە دەستکاری دەنگەکانی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هاوپەیمانیی فەتح کە هادی عامری سەرۆکایەتیی دەکات ئاماژەی بەوەكردووە، “موهەنەد نەعیم ڕاوێژکاری مستەفا کازمی بۆ ئاسایشی هەڵبژاردن لە تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراودا دانبەوەدا دەنێت کە ڕاسپێردراوە بچێتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە و دۆسیەی هەڵبژاردنی تایبەت تێکبدات”.

باسلەوەشكراوە، ئەو ڕاوێژکارەی کازمی بۆ ئەوە ڕاسپێردراوە چەند کوتلەیەکی گەورەی دیاریکراو بەئامانج بگرێت، بۆیە فەتح داوای دادگاییكردنی دەكات.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، هاوپەیمانیی فەتح هۆشداریی ئەوەیداوە کە لێپرسینەوەی توند لەگەڵ هەر کەسێکدا دەکات کە بیەوێت زیان بە عێراق و سەروەریی و دامەزراوە دەستوورییەکانی بگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەندێکی دیجیتاڵی “دزەكردنی داعش” بۆ ناو داتا ئەلیکترۆنییەکانی بەغداد و هەولێر ئاشکرادەکات

ناوەندی دیجیتاڵ میدیای (DMC) ڕایدەگەیەنێت، دەیان سایتی ڕێکخراوی داعش سوودیان لەو خزمەتگوزارییانە وەرگرتووە کە کۆمپانیای “Cloud Flare” لە…
Total
0
Share