بەرشلۆنە كار بۆ داهاتوو دەكات

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە نوێكردنەوەی بۆندی هەردوو یاریزان پێدری و فاتی نزیكبۆتەوە.

گفتوگۆكانی ئیدارەی بەرشلۆنە بۆ نوێكردنەوەی بۆندی ئەستێرە لاوەكانی پێكهاتەكەی دەستیپێكردووە، وەك هەنگاوی یەكەمیش چاوی بە بەڕێوەبەرانی كارەكانی پێدری و ئانسو فاتی كەوتووە.

بەپێی ڕاگەیاندنەكانی كەتەلۆنیا، گفتوگۆكان لەگەڵ پێدری لەقۆناغی كۆتاییدایە و تەنها ڕاگەیاندنی ماوە، بەڵام تائێستا لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی فاتی نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی و كێشەی چارەسەركردنی بڕی مووچەكەی ماوە.

ئامانجی یانەی بەرشلۆنە نوێكردنەوەی بۆندی هەردوو یاریزانە لاوەكەیە بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share