دەیڤد كارد-ی كەنەدی و جوشوا ئەنگرێست-ی ئەمریكی/ ئیسرائیلی و گیدۆ ئیمبنس-ی هۆڵەندی/ ئەمریكی خەڵاتی نۆبڵی ئابوریی ئەمساڵیان بردەوە، بەهۆی توێژینەوەكانیان لە بازاڕی كار و “ئەزموونە سروشتییەكان” وەك ئەوەی لیژنەی دادوەران ئاماژەی پێداوە.
لیژنەی نۆبڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، خەڵاتكردنی توێژەران بەهۆی “ڕوانینی نوێیە دەربارەی بازاڕی كار” و دەركەوتنی “بەدەستهاتووەكان دەربارەی هۆكار و ئەنجام كە دەكرێت لە ئەزموونی سروشتییەوە بەدەستبێن”.
خەڵاتكردنەكە لە كۆتایی وەرزی نۆبڵ-دا بوو كە لە ستۆكهۆڵم-ی پایتەختی سوید بەڕێوەچوو.
خەڵاتی نۆبڵی ئابوری زۆرجار بە “نۆبڵی ساختە” ناودەبرێت بەهۆی دانانییەوە لەلایەن بانكی سوید بۆ زانستە ئابورییەكان پاش زیاتر لە 60 ساڵ بەسەر دەستكردن بە پێنج خەڵاتەكەی دیكە (پزیشكی، فیزیا، كیمیا، ئەدەب و ئاشتی) كە تەنها خەڵاتە لە وەسێتنامەكەی ئەلفرێد نۆبڵ-ی داهێنەری دینامیت-دا نییە.
ساڵی ڕابردوو پۆل میلگرۆم و ڕۆبەرت ویڵسۆن-ی ئەمریكی خەڵاتەكەیان بردەوە بەهۆی كارەكەیان لە پەرەپێدانی زیادكردنە بازرگانییەكاندا.
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئەمساڵ بەخشرایە هەریەك لە ماریا ڕیسا و دیمیتری مۆراتۆڤ.
خەڵاتی نۆبڵی ئاداب بەخشرایە عەبدولڕەزاق گۆرنا.
لە بواری پزیشكیدا خەڵاتەكە درایە هەریەك لە دەیڤد جۆلیۆس و ئەردیم باتابوتیان.
خەڵاتی فیزیا بەخشرایە شوكورو مانابی و كلاوس هاسلمان و جۆرجیۆ باریزی.
بۆ خەڵاتی نۆبڵی كیمیاش بنیامین لیست و دەیڤد ماكمیلان هەڵبژێردران.