بەغداد.. 240 كەس لە خۆپیشاندانەكاندا برینداربوون

خۆپیشاندان لە بەغداد بۆ ڕۆژی دووەم بەردەوامە و ژمارەی قوربانییەكانیش زیاتر بوون.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا كە ئەمشەو 26ی تشرینی یەكەم لە بەغداد بەڕێوەچوو، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و وتەبێژانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری قوربانییانی توندوتیژیی نێو خۆپیشاندانەكانی دوو ڕۆژی بەغداد-یان خستەڕوو.
لە كۆنگرەكەدا، لیوا- سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “ژمارەیەكی زۆر نارنجۆكی دەستكردی خۆماڵی دەستیان بەسەردا گیراوە و 141 كەس بەتۆمەتی هاویشتنی نارنجۆك و پەلاماردانی هێزە ئەمنییەكان لە بەغدا دەستگیركراون.”
پاشان لیوا- تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان وتی، “زیاتر لە 1500 بۆمبی مۆلۆتۆف لەلایەن خۆپیشاندەران و ئەوانەی خزاونەتە ڕیزەكانیانەوە، نراون بە كارمەند و ئەفسەرانی هێزە ئەمنییەكانەوە، ئەوەش ژمارەیەكی زۆر لێبرینداركردوون كە دووانیان ئەفسەرن.”
بە وتەی خەفاجی، “لە ماوەی دوو ڕۆژی خۆپیشاندانەكاندا، چەندین كاری دزی و بڕینی فرۆشگا لە بەغداد ڕویانداوە.”
دواتر لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا، لیوا- یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق قسەیكرد و وتی، “كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان ئەركەكانیان ڕادەپەڕێنن و خۆپیشاندەران دەپارێزن، بەڵام هاویشتنی بۆمبی مۆڵۆتۆف بە ئاراستەی هێزەكاندا، بووەتە هۆی برینداربوونی دەیانیان.
لای خۆیەوە، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “200 برینداری كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان براونەتە نەخۆشخانەكان و زۆربەیان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە، بەڵام 25 كەسیان بەهۆی سەختیی برینەكانیانەوە، دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.”
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، وتشی، “40 خۆپیشاندەر و هاوڵاتی بەهۆی توندوتیژییەكانەوە برینداربوون و براونەتە نەخۆشخانە، بەڵام هەموویان چارەسەریان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانەكان دەرچوون.”
بابەتی پێشتر

هیلاری كڵینتن: بە بیركردنەوە لە خوولی دووەمی ترەمپ هێڵنجمدێت

بابەتی دواتر

وەزیرێكی تری ئێران دەخرێتە لیستی ڕەشەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح گەیشتە كوەیت

سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم گەیشتە كوەیت بەمەبەستی بەشداری لە مەراسیمی پرسەی كۆچی دوایی میری پێشووی…
Total
0
Share