لە ھەولێر مۆڵ و چێشتخانەکان دادەخرێن

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ڕایگەیاند، سبەینێ سەرجەم بازاڕ، مۆڵ و شوێنە گەشتیارییەکان بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە دادەخرێن.

لە ئاگادارییەكدا قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ئاگاداری سەرجەم بازاڕ، مۆڵ، مارکێت، خاوەنی ڕێستورانت و چێشتخانە، خواردنگە و کافتریا، چایخانە میللی، شوێنە گەشتیارییەکان و سەرجەم پیشەوەران دەکاتەوە سبەینێ ئەو شوێنانە دادەخرێن.

هۆكارەكەشی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی گەڕاندووەتەوە كەسبەینێ ئەنجامدەدرێت.

بڕیارە سبەینێ یەكشەممە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت و 25 ملیۆن هاوڵاتییش مافی بەشداریكردنیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مـ.ـوراد قـ.ـەرەیلان: ناکرێت گەریلا چەکدابنێت و ئـ.ـۆجەلان لە ئیمراڵی بێت

فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل “هـ.ـەپـ.ـەگە”، رایگەیاند، ناکرێت گەریلا چەکدابنێت و ئـ.ـۆجەلان لە ئیمراڵی بێت. مـ.ـوراد قـ.ـەرەیلان، فەرماندەی هێزەکانی…
Total
0
Share