کەشناسێک: کەشوهەوای مانگی ئایار هاوشێوەی مانگی نیسان باراناوی دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، کەشوهەوای مانگی ئایار هاوشێوەی مانگی نیسان باراناوی دەبێت و پێشبینی سەرڕێژبوونی بەنداوی دوکان دەکرێت.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان، کەشوهەوای مانگی ئایار هاوشێوەی کەشوهەوای مانگی نیسان باراناوی دەبێت، هەروەها پێشبینیدەکرێت هەر لە مانگی ئایاردا بەنداوی دوکان سەرڕێژببێت.

وتیشی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە، واتا چەند ڕۆژێکی کۆتایی مانگی نیسان باراناوی دەبێت، شەپۆلێکی تری بارانبارینی بەهاریی مامناوەند بۆ بەهێز، سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەگەڵیشیدا تاوەبارانی بەلێزمە، هەورەبروسکە و تەرزەشی لەگەڵدایە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویش هەیە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەڵەبجە: خەڵک هەیە ئۆتۆمبێلەکەی تابلۆی ڕەسمییە لایبردووە و کردوویەتی بە بێسەرەتا

قائیمقامی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، داوا لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکەین نەیەنە سەنتەری شارەوە. سمکۆ سالار، قائیمقامی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا…
زیاتر ببینە

سەدان ماتۆڕسکیلی بـێ سەرەتا لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێن

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ڕاپەڕین 250 مـاتـۆڕسکیلی دەستبـەسەرداگیراوی بێ سەرەتا، دوای پانکردنەوە و بڕینەوەیان لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشێت. بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی…
Total
0
Share