حكومەتی هەرێم ڕۆژی دووشەممەی كردە پشوو

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەپاڵ ڕۆژی یەكشەممە ڕۆژی دووشەممەش بكاتە پشوو لەفەرمانگەكاندا بەهۆی دەنگدانەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، “حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 11ی مانگ لە پاڵ ڕۆژی یەکشەممە بکاتە پشووی فەرمی”.

هۆكارەكەشی بۆ ئەوەگەڕاندووەتەوە، “بەھۆی بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە ڕۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و ڕۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان”.

بڕیارە سبەی یەكشەممە هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختەی عێراق ئەنجامبدرێت و 25 ملیۆن كەسیش مافی بەشداریكردنیان هەیە.

بابەتی پێشتر

لە ڕۆژێکدا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

بابەتی دواتر

لە ھەولێر مۆڵ و چێشتخانەکان دادەخرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەكە دەستیپێكرد.. گۆڕانیش بایكۆتی کۆبوونەوەکەی سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كرد

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان دەستیپێكرد و فراكسیۆنی گۆڕانیش بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share