كەشناسی وادەی یەكەم بارانبارینی ئەمساڵی ڕاگەیاند

كۆتاییەكانی ئەم هەفتەیە یەکەم بارانی پاییزە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ڕۆژی چوارشەممە، 13ی ئەم مانگە یەکەم بارانی ئەمساڵ لە ناوچەکە دەبارێت کە بەهۆی كاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی هەردوو دەریای ناوەڕاست و سوورەوەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە بارانەكە بەشێوەی نمە پچڕپچڕ دەبارێت و لە چەند كاتێكی جیاوازدا لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت.

كەشناسی ڕوونیشیكردووەتەوە، لە چەند ناوچەیەكدا ڕێژەی بارانەکە زیاتر دەبێت و ھەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی تا ڕۆژی ھەینی کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە بەشێوەیەکی لاواز بەردەوامدەبێت و ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمیش بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو دەگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی: غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین. وه‌رزێر عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی…
Total
0
Share