ئەردۆغان جارێکی دیکە باسی دروستکردنی دەوڵەت دەکات لە ڕۆژئاوا

وتاری ئەمڕۆی ئەردۆغان لە کۆنگرەی لقێکی حزبەکەی

سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەی لقێکی پارتی داد و گەشەپێداندا ڕایگەیاند، هەوڵ هەیە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێک لە سنوری سوریا و عێراق، بەڵام تورکیا “بە گۆمی تیرۆر دەوڵەتی هاوشێوە ناودەبات”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “هەوڵ هەیە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی تیرۆرستی لە سنوری سوریا و عێراق، بەڵام تورکیا دەستەوەسان ناوەسێت و ڕێگەنادات گۆمێکی تیرۆرستی لە ناوچەکەدا دروستبێت”.

ئەردۆغان بەوە هەڕەشەی کردووە کە گوایە هەرشتێکیان وتبێت سەبارەت بە ڕێگری لە سوریا کردوویانە و وتی، “ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنم، تورکیا هەرگیز ڕێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی تیرۆرستی نادات لە نزیک سنوورەکانی خۆی، بۆ ئەمەش هەرچی پێویست بکات، دەیکەین”.

تورکیا دەسەڵاتی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە تیرۆرست ناودەبات و پێی وایە لقێکە لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، بەڵام پێچەوانەی بۆچونەکەی تورکیا وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکاش بەتایبەتی مامەڵە لەگەڵ بەڕێوبەرییەکەی کورد دەکەن لە ڕۆژئاوای کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوێنێ لە كابول بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لەگەڵ مەلا بەرادەر كۆبووەتەوە

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكرد، دوێنێ بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا، لە كابول لەگەڵ مەلا عەبدولغەنی بەرادەر كۆبووەتەوە. ڕۆژنامەی (واشنتن…
Total
0
Share