ئاهەنگێك باڵیۆزی ئێرانی لە لەندەن بە دەركردن دا

ئێران باڵیۆزی وڵاتەكەی لە بەریتانیا دوورخستەوە، بەهۆی ئەوەی ئاهەنگێكی سازكردووە و “ژنانی سەرڕووت” بەشدارییان تێداكردووە.

موحسین بەهاروەند، باڵیۆزی ئێران بوو لە بەریتانیا، لە بارەگای باڵیۆزخانەكە لە لەندەن ئاهەنگێكی سازكردووە، ژنان بەبێ لەچك بەشدارن تیایدا، یەكێك لە ژنەكان پیانۆ دەژەنێت.

پرسەكە لە میدیای ئێرانیدا كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و ڕەخنەی زۆر لە باڵیۆزە ئێرانییەكە گیرا، بەتایبەت لە میدیاكانی سەر بە سوپای پاسدارانەوە، بۆیە ئێران باڵیۆزەكەی لە لەندەن بانگهێشتكردەوە بۆ تاران.

حكومەتی ئێران بەوەوە نەوەستا، بەڵكو موحسین بەهاروەند-ی لە پۆستەكەشی دوورخستەوە.

میدیاكانی سەر بە سوپای پاسداران و نەریتخوازەكان هەنگاوەكەیان وا پێناسەكردووە، كە بەشێكە لە گەڕاندنەوەی ڕێڕەوی دیپلۆماسیی ئێران لە حكومەتەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی-دا.

بابەتی پێشتر

په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و وه‌زیری داراییش ئاماده‌ده‌بێت

بابەتی دواتر

ڕۆبڵی ڕوسی زیاتر دابه‌زی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share