لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا پێشمەرگەیەک و سێ پۆلیسی فیدراڵی گیانیان لەدەستدا

لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لە سنووری پارێزگای کەرکوک سێ پۆلیسی فیدراڵی و پێشمەرگەیەک گیانیان لەدەستدا.

مەروان ئەلعانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکرد، “بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا، كە یەكێكیان پاسێكی كۆستەر بووە، سێ پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و 26 پۆلیسی دیکە برینداربوون”.

هاوکات لە ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لە نزیک دووزخورماتوو ـ کەرکوک پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا و ئەفسەرێکی پێشمەرگە بریندار بوو.

ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێراق بۆ هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان بەڕێوەدەچێت، بەشێک لەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکان دەبێت لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە بچن بۆ دەنگدان.

ئەو ڕووداوەی کە پێشمەرگەکە تێیدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share