لە هەرێمی كوردستان، دهۆك زۆرترین و سلێمانی كەمترین دەنگدەری تایبەتیان هەیە

لە هەرێم 331 هەزار و 605 كەس مافی بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەت هەیە

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 331 هەزار و 600 كەس مافی بەشداریكردنیان هەیە لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دهۆك زۆرترین دەنگدەری تایبەتی هەیە، دواتر هەولێر و پاشان سلێمانی دێت.

بەیانیی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە و هەروەها ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، بەپێی ئامارە فەرمییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق – دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، 331 هەزار و 605 كەس مافی دەنگیانیان هەیە لە دەنگدانی تایبەتدا.

زۆربەی دەنگدەرانی تایبەت لە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن، كە دەكاتە زیاتر لە 225 هەزار و 850 كەس، زیاتر لە 105 هەزار و 750 ئاوارەی نیشتەجێیی كامپەكانی هەرێمی كوردستانیش دەنگدەدەن، لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە زیندانیكراوان.

لە تەواوی هەرێمی كوردستان 181 بنكە بۆ دەنگدانی تایبەت كراونەتەوە، 121یان بۆ هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن، هەروەها 60 بنكەشیان بۆ ئاوارەكانن، تەنها دوو بنكەش بۆ سزادراوانی سلێمانی و دهۆك كراونەتەوە.

دهۆك زۆرترین دەنگدەری تایبەتی تێدایە، 51 هەزار و 22 دەنگدەری هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن، 28 بنکەی دەنگدانیان بۆ كراوەتەوە، 69 هەزار و 439 دەنگدەری ئاوارەش لە دهۆك هەن و 31 بنکەی دەنگدانیان بۆ كراوەتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە 120 هەزار و 461 دەنگدەری تایبەت.

هەولێر بە پلەی دووەم دێت، 90 هەزار و 54 دەنگدەر لە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە لە 52 بنکەی دەنگداندا مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها 25 هەزار و 200 ئاوارە 20 بنكەی دەنگدانیان لە هەولێر بۆ كراوەتەوە، ژمارەكە دەگاتە 115 هەزار و 254 دەنگدەری تایبەت لە هەولێر.

سلێمانیش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كەمترین دەنگدەری تایبەتی هەیە، 84 هەزار و 775 دەنگدەری تایبەت سەر بە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن، 41 بنکەی دەنگدانیان بۆ كراوەتەوە، 11 هەزار و 115 ئاوارەش لە سلێمانی 9 بنکەی دەنگدانیان بۆ كراوەتەوە، كۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەت دەكاتە 95 هەزار و 890 كەس.

ڕیزبەندیی دەنگدەری تایبەت بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان :

دهۆك: 120 هەزار و 461 دەنگدەری تایبەت.

هەولێر: 115 هەزار و 254 دەنگدەری تایبەت.

سلێمانی: 95 هەزار و 890 دەنگدەری تایبەت.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. چەند ئەندامێکی سوپای پاسداران "فیکە" لە چەند سەربازێکی ئەمریکی دەکەن

بابەتی دواتر

کێ دەبێت بە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share