دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد

دەنگدانی تایبەت لە هەولێر

بەیانی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد، بە دەنگدەری فیدراڵی و هەرێمی كوردستانەوە نزیكەی یەك ملیۆن و 200 هەزار كەس بەشداریی دەنگدانی تایبەت دەكەن.

لە كاتژمێری 07:00ی بەیانییەوە دەرگای وێستگەكانی دەنگدانی تایبەت كرانەوە، هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، ئاوارەكان و زیندانییان، لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەنگی خۆیان دەدەن لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی نوێنەران.

لە دەنگدانی تایبەتدا یەك ملیۆن و 196 هەزار و 372 كەس بەشداریدەكەن و دوو هەزار و 86 بنكەی دەنگدانیان بۆ كراوەتەوە.

ئەو دەنگدانە تایبەتەی ئەمڕۆ، لەچوارچێوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقە، كە بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە دەنگدانە گشتییەكەی لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردنی ئەمجارە، بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موسەننا ئەمین: حکومەتی هەرێم شەڕی گیرفانی بەرپرس و کۆمپانیا دەکات نەک شەڕی هاوڵاتی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی هەرێم شەڕی گیرفانی بەرپرس و کۆمپانیا دەکات نەک شەڕی هاوڵاتی”. موسەننا ئەمین،…
Total
0
Share