شاجوانی هۆڵەندا بەهۆی ئەوەی ئامادەنییە خۆی ڤاكسینبكات، لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان كشایەوە.
دیلای ویلیمشتاین، شاجوانی هوڵەندا ڕایگەیاندووە، سەردانەكەی بۆ “بورتوریكۆ” هەڵوەشاندووەتەوە و بەشداریی كێبڕكێی شاجوانی جیهان ناكات ئەویش بەهۆی ئەوەی ئامادەنییە خۆی ڤاكسینبكات.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، دیلای تەمەن 21 ساڵ بڕیاری كشانەوەی داوە لە كێبڕكێكە ئەویش بەهۆی ئەوەی خۆڤاكسینكردن مەرجی سەرەكییە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی شاجوانی جیهاندا، بەڵام ئەو نایەوێت خۆی ڤاكسینبكات.
باسی لەوەشكردووە، شاجوانەكەی هۆڵەندا ماوەی چەند مانگێك بیری لە كشانەوە كردووەتەوە، بەڵام درەنگتر بڕیارەكەی داوە.
هەروەها دیلای وتوویەتی، هەست بە پەشیمانی ناكات لە بڕیارەكەی و پێیوایە هەلی دیكەی لەبەردەمدا دەبێت.
هاوكات میدیاكانی هۆڵەندا باسیان لەوەكردبوو، ئەگەر دیلای ویلیمشتاین بەشداریی كێبڕكێكەی بكردبایە، ناسناوی شاجوانی جیهانی بەدەستدەهێنا.